گەلە
گورگگورگی برسی
ئاژەڵی گورگ کە چەند دانەیەک پێکەوە دەجوڵێن و دەگەڕێن پێیان دەوترێت: گەلەگورگ، ئەگەر لە وەرزی زستاندا بە یەکەوە بگەڕێن و زۆر برسی بن زۆر مەترسیدار دەبن و هەرچی بکەوێتە سەر ڕێیان دەیخۆن و حەپەلوشی دەکەن، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بە چەند کەسێکی برسی و مەترسیدار و گەندەڵکار و دڕندە یان دەسەڵاتێکی گەندەڵ و خوێنخۆر ئەوەی دەستیان بکەوێت بیبەن و بیخۆن و هیچی بۆ کەس نەهێڵنەوە و پێویست بکات دەشیکوژن بەوانە لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر#ێ دەوترێت: گەلەگورگی برسین. [1]