شەنە و کەو و بێژینگی بەخۆیەوە نەدیت
وتراویشە: شەنە و کەو و بێژینگی بەخۆیەوە نادینێ، ئەگەر ساڵێک هات و ئامەد نەبێت و قاتوقڕی و بێ بارانی بێت، دانەوێڵەی گەنم و جۆی چێنراو پێ ناگات و بێ بارانی وشکی دەکات و ئەو ساڵە هیچ ڕەوسەیەکی خەرمان نابینرێت تا شەن و کە و بکرێت، شەن و کەو کردارێکە بەهۆی ئامێری شەنەوە جوتیار یان سەپان شەنەبای تارمە و خەرمانی کوتراو دەکات تاوەکوو دان و کایەکە لێکدی جیابکاتەوە، ئەوە بۆ پێشبینی و بێ بەرهەمی و بێ ئەنجامی کارێک بەکاردەهێنرێت و لە سنووری دەشتەکییەکانی
هەولێرهەولێرێ دەوترێت: شەنە و کەو و بێژینگی بەخۆیەوە نادینێ.
[1]