دەمی وەک مەشکەی کۆن تەقی
مەشکە کە لە پێستەی
بزنبزن و گۆلک و گا درووستکراوە، دەمەکەی بە بەنێک یان سیرمەیەک تووند بەستراوە و شەتەک دەدرا، دیارە کەلوپەلی کۆن و زۆر کارپێکراو کتوپڕ یان لە پڕێکدا دەتەقێت و ئەو دۆیەی تێیدایەتی هەمووی بەهۆی دەم تەقینەوە دێتە دەرەوە و دەڕژێت، ئەوە کراوە بە ئیدیۆم و بە کەسێک کە هیچ نهێنی نەپارێزێت و دەمی بکاتەوە و بکەوێتە قسان، ئەوەی پێیەتی هەمووی باس دەکات و هیچی تێدا ناهێڵێتەوە بەتەوسەوە بەو جۆرە کەسانە وتراوە: دەمی وەک مەشکەی کۆن تەقی. [1]