لە قەندیلیش بەفر نەکەوتووه
زنجیرە چیای زاگرۆس لەنێوان هەر سێ شاری
هەولێرهەولێر و
هەکاریهەکاری و
ورمێورمێ بەتایبەتیی لە سنووری شارۆچکەی
خانەخانە (پیرانشار) پێی دەوترێت:
قەندیلقەندیل، بەرزییەکەی زیاترە لە (3500) مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە، داڵدە و سەنگەری هەموو شۆڕشەکانی کورد بووە بەتایبەت بۆ پارچەکانی ڕۆژهەڵات و باکوور و باشوور، بۆیە شەهید ڕێباز بیرەوەرییەکانی خۆی ناوناوە
قەندیل بەغدای هەژاندقەندیل بەغدای هەژاند، ئەو چیا سەرکەشەی کوردستان ساڵ دوازدەی مانگ بەفری لێ نابڕێت و زۆرترین کوێستانەکانی ئەو سێ پارچەی کوردستانی تێدایە و کەوتوونەتە بنارییەوە، لە مانگی بەفرانبارەوە بەفر دەیگرێت بەری نادات وەکوو
جەلال جۆبارجەلال جۆبار شاعیری وراتی
کۆیەکۆیە فەرموویەتی: لە چلەی هاوینێ نێو بەهار ببینە، قەندیل مەندیلی هەر فڕێ نەداوە.
زۆری بەفری قەندیل بووە بە ئیدیۆمێکی ڕێنیشاندەر بۆ جوتیاران و خاوەن ئاژەڵان دەوترێت: لە قەندیلیش بەفر نەکەوتووە واتە: هێشتا وەرزی بەفر بارین نەهاتووە.
[1]