چەرچی مەیدانی مەنگوڕانه
وتراویشە: بووە بە مەیدانی نێرکەری حاجیاوا، هەژار موکریانی لە
چێشتی مجێورچێشتی مجێوردا ناوی ئەو مەیدانەی هێناوە دەڵێت: چەرچی مەیدانی مەنگوڕانی سابڵاغ، نموونەیەک دەهێنێتەوە دەڵێت: لە مامەڵەی وەرگرتنی هەزار فیشەک لەنێوان خۆیی و مەحمود ئاغای چەمانکێ دا، وەکوو چەرچی مەیدانی مەنگوڕان هەر کەمی دەکردەوە و لە هەزار فیشەکەوە بۆ سێ سەد فیشەک کەچی ئەوەندەشم پێ نەدا، مەنگوڕ هۆزێکی گەورەی کوردانن شوێنی نیشتەجێبوونیان لە ناوچەی
موکریانموکریانەوە تاوەکوو
پشدەرپشدەرێ درێژ بوونەتەوە، دیارە چەرچی مەیدانی مەنگوڕان (10) دە بەقەدەر نرخی خۆی بۆ کەلوپەل و شتومەک و ئاژەڵی خۆیاندا جاڕ دەدەن و دواتر بەنرخێکی کەمیش ڕازی دەبن و دەیفرۆشن، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بۆ فێڵبازی لە مامەڵەدا وتراوە دەڵێی: چەرچی مەیدانی مەنگوڕانە.
[1]