بای گاسن فرۆشه
جوتیار و وەرزێری کورد لەبەر ئەوەی ساڵانە مامەڵەی لەگەڵ سرووشتدا کردووە، ئەزموونی پەیداکردووە و شارەزای دیاردە جوگرافییەکان بووە و بەپێی لێکدانەوە و پێشبینی خۆی قسەی لەسەر کردوون، هەرچەند وتراویشە: #جۆتیار عاردناسە، بەڵێ ساڵ ناس نییە#، بایەک لە ماوەی وەرزی زستاندا کە لە ڕۆژهەڵاتدا هەڵیکردووە هیچ شێ و هەڵمی ئاوی پێ نەبووە و کەم بارانی ڕووی لە ناوچەکە کردووە و دانەوێڵە و داهات لەو ساڵەدا نابێت و جوتیار لە برساندا گاسنی هەوجاڕەکانی فرۆشتووە، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بەو بایەی لە ڕۆژهەڵاتدا لە ماوەی زستاندا هەڵیکردووە وتراوە: بای گاسن فرۆشە. [1]