چەک لۆ ڕۆژەکی هەر دەگیرێ
چەک و تفەنگ مرۆڤ بۆ خۆپاراستن لە دوژمن و ناحەز و کەسی خراپەکار و داگیرکەر و ئاژەڵی کێوی دڕندە هەڵیگرتووه، جوتیار و وەرزێری کورد ئەوەندەی بۆ پاراستن و پاسەوانی کێڵگەی کشتوکاڵی و ڕان و هۆز و گوند و خێزان بەکاریهێناوە، کەمتر لەبەر دوژمنداری خۆی چەکدار کردووە، ئیدیۆمی (جەمی گورگه) بۆ ئەوە بەکارهاتووە کە گورگ وەکوو دڵۆپە لە ڕانەمەڕی دەردەکەوێت، ئەگەر ئەو ڕۆژە شوانەکە چەکی پێ نەبێت تازە ناتوانێت کەڵک لە چەکەکە ببینێت، وەکوو گوزارشت بۆ بەکارهێنانی کەلوپەلی پێویست لە کات و ساتی خۆیدا لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر#ێ وتراوە: چەک لۆ ڕۆژەکی هەر دەگیرێ. [1]