چاوێ کۆرە ڕۆندکی لێ باشه
لە سنووری #هەولێر# و #کۆیە# و بەشێکی زۆری ناوچەی شێوەزاری سۆرانی، بە کوێر دەڵێن: کۆر، ڕۆندک: لە شێوەزاری کرمانجیی سەروودا واتە: فرمێسک و هاتۆتە ناو بن زاری هەولێریان، چاوێک کوێر بێت تەنیا بۆ فرمێسک باشە، هۆنراوەیەکی شاعیری گەورەی کورد #موفتی پێنجوێنی# هاوشێوەی ئەو ئیدیۆمەیە بە ناونیشانی (گەورەیەک بۆ کەس نەبێ سێبەری) کە دەفەرموێت:
گەورەیەک بۆ کەس نەبێ سێبەری
خۆم بۆ بگێڕم لەدەوری سەری
بە وشکی بۆچی بم بەمەیتەری
وەختێ دەرکەوێ هەستم لەبەری
هەر بۆ خۆی دایم هەوڵی ژیان بێ
یاخوا ئەو گەورە بەشی نەمان بێ
چاوێ کۆر و ڕۆندک لەو ئیدیۆمەدا کراوە بە ئیدیۆم و بۆ شتێکی کەلاوە و وێران و خامۆش و بێ کەڵک کە سوودێکی ئەوتۆی نەبێت دەوترێت: چاوێ کۆرە ڕۆندکی لێ باشه.[1]