پاش بەشداریکردنی لە پاڵەوانێتی موایتایی جیهانی کە یارییەکانی لە شاری ئەسینای پایتەختی یۆنان بەڕێوەچوو، #بەهمەن محەمەد#ی یاریزانی تیمی موایتایی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# و یاریزانی هەڵبژاردەی ئێراق توانی پلەی چوارەمی جیهان لە کێشی 63 کیلۆ گرام بەدەست بهێێنێت.
سەبارەت بەو ئەنجامەی بەهمەن کە لە پێش بەشداریکردنی لەو پاڵەوانێتییە نازناوی کێشەکەی لە ئێراقدا بەدەست هێنا بۆ پێشمەرگە سپۆرت وتی، پاڵەوانێتی جیهان زۆر بەهێزە بەو پێگەیەی پاڵەوانانی یارییەکە لەسەر ئاستی جیهان کۆدەکاتەوە، هەروەک وتیشی، خۆشبەختانە و سوپاس و ستایش بۆ خوای گەورە کە توانیمان لە وڵاتی یۆنان و دوای ڕکابەرییەکی بەهێز پلەی چوارەم لە کێشەکەم بەدەست بهێنم کە (104) وڵات تێیدا بەشداری کردبوو، ئەو یاریزانە ئەنجامەکەی بە گرنگ زانی کە دوایی هەوڵێکی زۆر و ماندوو بوونی لە یەکە مەشقییەکانی ئەنجامێکی گەورە لەو شێوەیە لەسەر ئاستی جیهان دەستەبەر بکات و وتیشی گەر پاڵپشتیمان هەبێت هیچمان لە یاریزانانی دەرەوەی وڵات کەمتر نابێت و ئەنجامی زۆر بەرزتر بەدەست دێنین.[1]