خۆرەتاوی قەراغ گوێسوانە دەوامی نییە
لە سنووری شاری #سنە#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش وتراوە:#خۆرەتاوی قەراغ بان، دەوامیی نییە#، لەلادێکانی کوردستاندا زۆربەی خانووەکان گوێسوانەیان هەبوو کە چەند دارێکی دەستەی نزیکەی مەترێک درێژ بوون پێیان دەوترا: گورگە، ئەو گورگەدارانە دەخرانە سەر دیوارەکان و هەندێک گەڵا و پووش و پەڵاش و قامیشیان لەسەر ڕایەڵ دەکرا و قوڕە پەست و گڵەبان دەدرا و دەبووە سوانە و سواندە تاوەکوو دیوارەکان لە تەڕبوون و بارانی بەلێزمەی زستانان بپارێزن، ئێستا لە زۆربەی ئاواییەکاندا کەم خانوو ماوە گوێسوانەی هەبێت بۆیە پیاوە بەساڵاچووەکان وتویانە: #کە گوێسوانە نەما لادێش نەما#، ئێواران کە خۆر شۆڕدەبووەوە و لاردەبووەوە بۆ ڕۆژاوا دەچووە سەر بەندن و ناو کەلان بۆ ئەمەش وتراوە: #زەردەی دەم کەلە# یان وەکوو گەورە شاعیری کورد #گۆران# فەرمویەتی:
شەونمی درەخت بەڕووم پژاوە
لە زەردەی زۆر کەل سەرنجم داوە
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# ئەگەر شتێک کاتی بەرەو بەسەرچوون بڕوات زۆر بەئاسانی گوزارشتی بەو ئیدیۆمە لێ دەکەن و دەڵێن: خۆرەتاوی قەراغ گوێسوانە دەوامی نییه.[1]