خۆری ئاگردانی خۆت بخۆ لە پڵاوی خەرکی چاکترە
هاوشێوەی ئەو ئیدیۆمە وتراوە: گۆشتی لا گونی خۆت بخۆ لە منەتی قەسابی باشترە، لە بن زاری خەڵکی #هەولێر#ێ خۆڵ بە خۆر گۆ دەکرێت، ئاگردان خۆڵەمێش و خاشاکەکەی لە هەولێرێ پێی دەوترێت: خۆرەمێش، بۆیە لەو ئیدیۆمەدا دەوترێت خۆری ئاگردان، پڵاوی ساوار باوترینی پڵاوەکانی سنووری دەشتەکییەکانی هەولێرێ بووە، ئەوە کراوە بە ئیدیۆم و بۆ ڕازیبوون بە بەش و حاڵ و گوزەرانی خۆت و منەت هەڵنەگرتنی خەڵکی وتراوە: خۆری ئاگردانی خۆت بخۆ لە پڵاوی خەرکی چاکترە. [1]