در پارچە گۆشتە نەک پۆرا و سەنگه
لە شێوەزاری
هەولێرهەولێرێ دەنگی (ڵ)ی قەڵەو دەبێتە دەنگی (ڕ)ی سووک، لەو ئیدیۆمەدا دڵ بووە بە در، پۆڵا بووە بە پۆرا، دڵی مرۆڤ زۆر ناسکە و بەرگەی قسەی ڕەق و هەواڵ و باسی ناخۆش ناگرێت، وەکوو پۆڵا و ئاسن و بەرد نییە بەرگەی پیاکێشان و لێدان بگرێت، لەو ئیدیۆمەدا بەکارهێنراوە، بەرانبەر ئەو کەسانەی کە جارێک و دووان نییە دڵی خەڵکی دەشکێنن بەتەوس و نیگەرانییەوە پێیان دەوترێت: در پارچە گۆشتە نەک پۆرا و سەنگە.
[1]