دنیا خەرمیزە
خەر: فارسییە واتە کەر یان گوێدرێژ وتراویشە: #کەرمیزە#، کەرمیز کاتێک کاروانی گوێدرێژەکان ماکەرێکیان میزێ بکات ئەوانی تریش لە دوای ئەوەوە دەست دەکەن بەمیزکردن و کارێکی چاولێکەری و لاساییکردنەوەی بەردەوامی ئەو ئاژەڵانەیە، لەو ئیدیۆمەدا دووبارە بەکارهێنراوەتەوە بۆ دووبارەبوونەوەی بەردەوامی ژیان و مردن و هیچ و پووچی دنیا بۆیە وتراوە: دنیا خەرمیزە.[1]