دنیا دەستەسڕی زەماوەنده
هاوشێوەی ئەو ئیدیۆمەش وتراوە: #دونیا پێچی مێزەرێ یه#، لە کۆندا لە ئاهەنگ و زەماوەندی بوک گواستنەوەدا ماڵی زاوا هەندێک دەستەسڕیان دەبەخشییەوە دۆست و ئازیزان کە پارچە پەڕۆیەکی ئاڵاواڵا بوو، دەست و دەم وچاو و پشتی ملی پێ دەسڕدرایەوه، هەموو گەنجێک ئەو دەستەسڕەی دەست ناکەوت، ئەو دەستەسڕە زۆر دەستاودەستی دەکرد و زوو پیس و بێ کەڵک دەبوو و فڕێ دەدرا بۆیە بۆ بێ نرخی و هیچ و پووچی دونیا وتراوە: دنیا دەستەسڕی زەماوەندە. [1]