دنیا دەستەوایه
وتراویشه: شین و شایی دەستەوایی، دەستەوا: کاری دەستباری و دەستگرتن و دەستگرۆیی یەکترییە لە کاروباری ژیانی ڕۆژانەی گوندەکانی کوردستان زۆر کاری لەسەر کراوە و ئەوەی ئەمڕۆ یارمەتیی و هەرەوەزی و زبارەی کەسێک دەکات ئەوا بۆ بەیانی قەرزەکەی دەدرێتەوه، لەو ئیدیۆمەدا دەستەوایی بۆ دنیا ئەوەیە کە دنیا هەر ڕۆژەی بۆ یەکێکە بۆیە وتراوە: دنیا دەستەوایە.[1]