دوژمن دەڕۆنتە پێ و پێراوی، دۆست دەڕۆنتە سەر و سەکوتی
لە سنووری #هەولێر#ێ لە جیاتی دەڕوانێت یان سەیری دەکات دەوترێت: دەڕۆنتە، پێراو: پێڵاوە، دوژمن کەسی ناحەز و نەیارە کە چاوی بەچاوت هەڵنایەت بۆیە سەیری پێڵاوەکانت دەکات، بەڵام دۆست و ئازیزان و خزم و خوێش خۆشیان دەوێیت و پڕ بە چاویان لەدەموچاوت دەڕوانن، ئەو دوو حاڵەتە بەو ئیدیۆمە دەردەبڕدرێن و دەوترێت: دوژمن دەڕۆنتە پێ و پێراوی، دۆست دەڕۆنتە سەر و سەکوتی.[1]