دونیا وەک تاسی حەمامه
وتراویشە: هەمان تاس و هەمان حەمام، تاس: جام و قاپێکی قوڵی تەنکە کە لە مس و فافۆن و ستیل درووست دەکرێت بۆ ئاوخواردنەوە و سەرشوشتن بەکاردەهێنرێت، لە کۆندا لە شار و شارۆچکەکاندا حەمامێکی زۆر هەبوو و هاووڵاتییان لەو سەرشۆرک و گەرماوانەدا خۆیان دەشوشت تاسی حەمامەکە زۆر دەستی دەکرد و هەموویان پڕیان ئاو کردووە و بەخۆیان داکردووە، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بۆ زۆر دەستاودەستکردنی شتێک کە هەر ڕۆژەی بەدەست یەکێکەوە بێت دەوترێت: دونیا وەک تاسی حەمامە. [1]