ناو: جەلال
نازناو: جەلال شێخ وەسانی
ناوی باوک: کەریم وەیسی حەوێز
ناوی دایک: ئەسێ ئەحمەد حەمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1965
ساڵی شەهیدبوون: 1988
شوێنی لەدایکبوون: دەربەندى حەسارى سەربە شارۆچکەى #شەقڵاوە#
شوێنی شەهیدبوون: دەشتی #هەریر#
$ژیاننامە$
جەلال کەریم وەیسی حەوێز ساڵی 1965 لە دەربەندى حەسارى سەربە شارۆچکەى شەقڵاوە لەدایکبووە. قوتابی قۆناغی ئامادەیی بووە لە قوتابخانەی شێخ وەسان. دایکی ناوى ئەسێ ئەحمەد حەمەد بووە و دوو برای هەن بە ناوەکانی زریان، باپیر کە ناسراون بە زریان شێخ وەسانی، باپیر شێخ وەسانی سێ خوشکیشى هەن بە ناوەکانی ڕازاوە، مسری، ئامینە.
ئەو کاتەى کە قوتابى بووە، پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانى #یەکێتى قوتابیانى کوردستان#ەوە کردووە، ئەندامێکی چالاکی ئەم ڕێکخراوە بووە. بەهۆی چالاکی ناوبراو خۆی و زریان شێخ وەسانی براى چاودێرییەکی توندی لەسەر دەبێت و کە هەست دەکات خەریکە دەستگیر بکرێت.
ساڵی 1987 بەناچاری بڕیاری وازهێنان لە قوتابخانە دەدات و پەیوەندی دەکات بە براکەی خۆیەوە لە دۆڵی شێخ وەسان.
هەر زوو بەهۆی بوێری و چاونەترسی دەخرێتە سەر چەکی جۆری دۆشکە.
ساڵی 1988 بە مەفرەزەیەک دێنە دەشتی هەریر و دەکەونە بۆسەیەکی دوژمنانی #پارتی دیموکراتی کوردستان# و ناوبراو شەهید دەبێت.[1]