دێیەکەمان بەکێخواوە دوازدە کەری تێدایه
زۆر لەسەر فرە کێخوایی و ئاغایی و میری لە گوندەکاندا پەند و ئیدیۆم هەیە وەکوو: ئاوەدان بێ حەریر، هەر گوندێک و نۆ میر، گەڵناغاج خۆش گەڵناغاج، دوازدە ئاغا و یەک کرمانج، لە گوندێ دەماڵ و دوازدە ڕیش سپینه، بەو دواییانەش لە سنووری #کۆیە# ڕێپێدراوێکی پلە هەشتی پۆلیس باسی لە خاکیبوونی خۆی دەکرد و دەیوت: من مفەوەزیشم بەڵام لەگەڵ پۆلیسەکانمدا نانی دەخۆم، لەو ئیدیۆمەی سەرەوەدا دەکرێت گوندەکەیان یازدە گوێدرێژی هەبوو بێت و کێخواکەشیان زۆر دەبەنگ و کاڵفام و نەزان و کەودەن بوو بێت، بێ سێ و دوو بە کەریان حسابکردووە، بۆیە وتراوە دێیەکەمان بەکێخواوە دوازدە کەری تێدایە.[1]