ڕێ بە دەستی ڕێبوار ناکەوێت، یاخود ڕی بەر ڕێبوار ناکەوێت
ڕێبوار ئەو کەسەیە بەڕێیاندا ڕادەبورێت و گوزەر دەکات، لە کۆندا نێوان دێهاتەکان هەمووی ڕێگا و کوێرەڕێ بووە و بە پیادە و قەتار و کاروانەوە ڕۆژانە خەڵک بەگوێرەی پیشە و کار و کاسبیانەوە ملی ئەو ڕێگایانەیان گرتووە و پێیداڕۆیشتوون و بەو کەسانە وتراوە: ڕێبوار، بەهۆی قەرەباڵغی ڕێگاوبانەکانەوە یان نەبوونی ڕێ و ڕێچکەی باشەوە یان بەهۆی ئاڵۆزی و نەبوونی ڕێگەی باش و ڕاستەوە وتراوە: ڕێ بەدەستی ڕێبوار ناکەوێت.[1]