نانی دوو کابان بێ خێ یه
وتراویشە: ماڵی بەفرە کچان، ئاو نییە لە گۆزان، شیوی بە زۆر کابانان، یان سوورە یان بێخوێ، ئەگەر دوو کابان نانی بکەن ئەو لەبەر ئەو ئەم لەبەر ئەم ئاگایان لەوە نامێنێت خوێ بکەنە ئاردەکەوە کاتێک نانەکە دەبرژێت ئینجا دەزانن بێ خوێیە یاخودا هیچیان ئاگایان لەیەکتری نییە و هەر یەکە و گۆلمێک خوێی تێدەکات بەمەش نانەکە سوێر دەبێت، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و ئەگەر دوو کەس سەرپەرشتی یەک کار بکەن هەر یەکە و ئاڕاستەیەکیان هەیە و کارەکە فەرامۆش دەکرێت و زیانی بەردەکەوێت و تەواو نابێت، بۆیە لە سنووری #هەولێر#ێ وتراوە: نانی دوو کابان بێ خێیە.[1]