قسەخۆشی هەناوی ڕەشە
وتراویشە: #وەکوو ماسی زگی ڕەشە#، زارخۆشی زگ ڕەشە، جارجارە سک ڕەش لە جیاتی هەناو ڕەش بەکاردەهێنرێت، ئەگەر کەسێک لە زار و گفتوگۆ و دەم و پلدا قسەی خۆش و شیرین بکات و لەڕاستیشدا وا نەبێت و هەناو و ناخی پیس و چەپەڵ بێت و کاری باش ئەنجام نەدات و بەدکاری و بەدڕەفتار بێت بەتەوسەوە دەوترێت: قسەخۆشی هەناو ڕەشە.[1]