زوورگەزراو نازانێ کاکم مردییە خۆت لە کوریکان عەمراندییه
بەرزایی زوورگەزراو دەکەوێتە نێوان دەشتی #شەمامک# و #کەندێناوە# لە خوارووی شاری #هەولێر# هەڵکەوتووه، لە بەهاراندا خۆی دەڕازێنێتەوە و خەمڵیو دەبێت بە چەندین جۆر گژوگیا و کوریکەی گوڵ وگوڵزاری وەکوو فەرشی ڕەنگاوڕەنگ خۆی دەنوێنێت، عەمراندن: ڕازاندنەوە، خەمڵیو، کوریک: گوروکە، کولیکە گوڵی بچووکی نەخشینە، ئەوە وەکوو گاڵتە و گۆتەی کوردەواری و کاڵفامی ئەو کەسەی کە وتویەتی، چونکە زوورگەزراو گردێکی گەورەی سرووشتی بێ گیان و ئاوەزە، ئەوە کراوە بە ئیدیۆم و بۆ گوزارشتکردن لە نەفامی کەسێک بەزارییەوە دەڵێن: زوورگەزراو نازانێ کاکم مردییە خۆت لە کوریکان عەمراندییه.[1]