زاوا نییەتی داندۆک بووک دەیەوێ گۆبەرۆک
لە سنووری هەولێرێ بەتایبەت لە ناوچە دەشتەکییەکانی خۆراکی داندۆک بەنرخترین و دیارترین خۆراکی گوندنشینانی بووە، ئەوەندەی ڕۆڵ هەبووە تاوەکوو سنووری جوگرافیای هەولێری پێ دیاریکراوە ناوچە دەشتاییەکان بە داندۆکخۆرەکان و ناوچە چیاییەکانی بە دۆشاوخۆرەکان ناوزەدکراوە، ئینجا کاتێک زاوایەک داندۆک کە خۆراکێکی میللی و هەرزان بێت نەیبێت کەواتە چۆن دەتوانێت گۆبەرەی زێڕ دابین بکات، هەرزانی داندۆک و گرانی نرخی زێڕ لەو ئیدیۆمەدا بەکارهێنراوە بۆ داواکارییەک لەسەرووی توانای دابینکردنییەوە بێت و بەتەوسەوە وتراوە: زاوا نییەتی داندۆک بووک دەیەوێ گۆبەرۆک.[1]