ژن بکەی بە کێخوا لە چلەی زستان
بزنبزن دەبڕێتەوە
وتراویشە: #ژنيان کردە کێخوا ساڵی حەوت جاريان بزن بڕييەوە#، هەرچەندە ئەو ئیدیۆمە پەیوەندی بەکاروباری ژیان و لێزانی و شارەزاییەوە هەیە، بەڵام تاڕادەیەکیش زاڵی کۆمەڵگەی خێڵەکی پێوەدیارە و پیاوسالاری تێدایە، بزن تەنیا لە کۆتایی بەهاردا دەبێت ببڕێتەوە چونکە پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە، بزنیش یەکێکە لەو ئاژەڵانەی کە بەسەرمایێ قڵسە و زۆری سەرما دەبێت زستانان ئەگەر چلەی زستانی ببڕدرێتەوە لەسەرمان کلکی ڕەق دەبێت، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و وەکوو گوزارشت لە نەفامی و نەزانی ژنان لە بەڕێوەبردنی کارووباری ماڵدا وتراوە: ژن بکەی بە کێخوا لە چلەی زستان بزن دەبڕێتەوە. [1]