سەری بە هەزار کوناندا کردووه
وتراویشە: سەری بەکۆشی هەزار کەسدا کردووه، سەرێک و هەزار سەودای هەیە، هەزار و یەک ئایین و ئۆینی هەیە، هەزار فاک و فیکی هەیە، کون: لێرەدا بە مانای دەرگا دێت و سەری بەهەزار ماڵ و بارەگا و دەراو و کۆشک و خانوودا کردووە بۆ کار و پێداویستی جۆراوجۆر و مەرامی جیاجیای خۆی بەتەوسەوە لە سنووری #هەولێر#ێ بەو کەسانە دەوترێت: سەری بەهەزار کوناندا کردووە. [1]