سەری هەمبانەکەی بەدەستەوەیه
هەمبانە یان هەنبانە لە پێستەی
مەڕمەڕ درووست دەکرا و پڕ دەکرا لەبەرهەمی دانەوێڵە و زەخیرە و نۆک و نیسک و ...تاد، سەری هەمبانە لە بنەچەدا لای دونگی مەڕەکەیە بە سیرمەیەکی پێستی تووند دەبەسترایەوە بۆ قەپاتکردنی سەری هەمبانە، ئەو کەسەی سەری هەمبانەکەی بەدەستەوە بێت خەڵکەکەی دەوروبەری چاویان لە دەستی ئەو بووە، ئەوە کراوە بە ئیدیۆم و ئەگەر کەسێک سەرکاری کارێکی گرنگ بووایە تەنیا ئەو دەتوانێت شتێک بکات یان دەر بهێنێت و بیبەخشێت، پێی دەوترێت: سەری هەمبانەکەی بەدەستەوەیە. [1]