سەگسەگ و
گورگ گورگ ئامۆزان بەڵام دوژمنی یەکن
لە سەروبەندی ئادەم و حەوا و نەوەکانیان و شەڕی قابیل و هابیلەوە شەڕی خوێن و بەرژەوەندی و میرات و دەسەڵات تا ئەمڕۆ درێژەی هەبووە و هەیە، برا و ئامۆزا و بن عام لە زۆربەی دەستکەوتەکانی ژیاندا بەڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لەبەر یەکترین و ڕکابەر و ئێرەیی بە سەرکەوتنەکانی یەکتری دەبەن بۆ ئەمەش هەندێک جار ناحەزی و دوژمندارییەکی دوورودرێژ ڕوویداوە و بەردەوامە هاوشێوەی هەردوو ئاژەڵی گۆشتخۆری وەکوو گورگ و سەگ کە لە یەک خێزانن بەڵام ناحەز و نەیارانی یەکترن ئەو ڕکابەرییە و ئیرەییە تووندە سەری کێشاوە بۆ دووبەرەکی و کێبڕکێی بەردەوام بۆ ئەمە وتراوە: سەگ و گورگ ئامۆزان بەڵام دوژمنی یەکن. [1]