#ئومێد خۆشناو# پارێزگاری #هەولێر# لە یادی خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەردا دەڵێت: بەنەفرەت بێ ئەو ڕۆژەی کە خیانەت وەکوو باران بەسەرمان داباری و فوو لە چرای هیوای گەلێک کرا دەشڵێ، خیانەت دواین پلەی نائەخلاقییە.
چوارشەممە #16-10-2024#، لە یادی تێپەڕبوونی حەوت ساڵ بەسەر خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەردا نووسیوویەتی و دەڵێت: 16ی ئۆکتۆبەر ئەو ڕۆژەی خیانەت وەک باران بەسەرمان داباری و فوو لە چرای هیوای گەلێک کرا، دەشڵێت: لە 16ی ئۆکتۆبەردا پێکدادانی ئەقڵییەتە نەزۆکەکان لەلایەن گرووپێک تۆختربووەوە، بۆیە مافی هەر تاکێکی کوردە پرسیار بکات کە ئەم چەشنە لە سیاسەتی خیانەتکردنی تاقمێک، بۆ چی، بۆ کێ و بەرەو کوێیە؟
پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوە کردووە، ئەگەر ئامانجی سیاسەت بەلای ئەوانەوە خۆفرۆشی نییە و کۆمەڵگەیە، ئەوە کۆمەڵگە کەرامەت و غیرەتی هەیە، واتە وەک ئەوان بێ کەرامەت و بێ غیرەت نییە و نابێت، ئەگەریش ڕەفاهیەتی کۆمەڵگەیە، ئەوە کۆمەڵگە دوورکەوتنەوە لە نەهامەتییەکان و نزیکبوونەوە لە خۆشییەکانی مەبەستە، نەوەک داگیرکاری و ستەم و بێگانە پەرستی.
ئومێد خۆشناو دەشڵێت: خیانەت دواین پلەی نائەخلاقییە، ئیتر لە دوای داستانی سیحێلا و #پردێ# و مەحموودیە و #مەخموور#، بۆ خۆفرۆشان مەعلوم بوو کە هیچ ئیرادەیەکی خۆسەپێن بوونی نییە بتوانێت بە زۆرەملێ و ملهوری تاقمێکی هەرزەکار ناسنامەی کوردستانییەتی #کەرکووک# بسڕێتەوە، ئیدی پێشمەرگە و خەڵکی کوردستان ئامادە نین سەر بۆ هیچ هێزێک بچەمێنن، تەنیا ئەو مرۆڤە موتووربەکراوانەی پەروەردەی خیانەت نەبێت کە هەردەم ئامادەی خۆفرۆشی و خیانەت و خۆ چەماندنن.
دەڵێت: بەنەفرەت بێ ئەو ڕۆژەی کە خیانەت وەک باران بەسەرمان داباری و فوو لە چرای هیوای گەلێک کرا، ڕوو ڕەشی هەمیشەی بۆ ئەنجام دەر و بکەرانی خیانەت. [1]