کە تۆ ڕۆیشتی.. کورسیەکەت و
تەڵێ گوڵ و
پەرداخەکەت
لام مانەوە
یەکەمیانم کرد بە تەختی شاشیعرێکم.
دووەمیانم
لە کەنار ڕۆحما ڕووانەوە
سێهەمیشیم
پڕکرد لە ماچی ئەو دەمە و
هەڵم بڕی بیخۆمەوە
کەچی من خۆم
تیا توامەوە!. [1]
شاعیر: #شێرکۆ بێکەس#
بەرهەم: #مێرگی زام مێرگی هەتاو#
هۆنراوە: توانەوە