سبەینەی نیسانێ ساردترە لە زستانێ
وتراویشە: سەرمای نیسان سەرمای عیسان یان لە زاری ڕێوییەوە دەوترێت: لەبەر سبەینانی بەهاران و ئێوارانی پایز نەبووایە کونم لێ نادا یان ناچوومە کونەوە، دیارە پێشینان ئەوەیان وەکوو ئەزموون بۆ دەرکەوتووە کە بەیانیانی ڕۆژانی مانگی نیسان-گوڵان، دونیا دەبێتە زوقم و خوناو و زۆر سەرما دەبێت تاوەکوو ڕۆژ بەرزدەبێتەوە ئەو سەرمایە هەردەمێنێ بۆیە لە سنووری #هەولێر#ێ وتراوە: سبەینەی نیسانێ ساردترە لە زستانێ.[1]