سوارەتووکە ئامێدیت بەرانبەره
هاوشێوەی ئەو ئیدیۆمە وتراوە: تارینە و شەڕێ لەگەڵ سەفینێ دەکات، ئامێدی شارۆچکەیەکی قەشەنگ و دڵگیری ناوچەی بادینانە سەربە شاری #دهۆک#ە، لەسەر تاشەبەردێکی گەورەی هاوشێوەی بانی تبتە بەڵام بە بچووککراوەیی، سوارەتووکە، هاوینەهەوارێکی دڵگیری ناوچەی #سەرسەنگ#ە، کەوتووەتە دۆڵێکەوە پڕییەتی لە باغ و باخچە و دار و میوە و...تاد، ئەگەر کەسێک هەڵبداتە خۆیی و کەسی لەبیر نەبێت و هەر ستایشی خۆی بکات بەتەوسەوە دەوترێت: سوارەتووکە ئامێدیت بەرانبەرە.[1]