سێبەری لۆ خۆی نییە لۆ خەرکی لە کێی بوو
(سێبەری بۆ خۆی نییە بۆ خەڵکی لەکوێی بوو)
وتراویشە: بەکەڵکی خۆی نایەت چۆن بەکەڵکی خەڵکی دێت، هەندێک کەس ناتوانن سوود لە تواناکانی خۆیان وەربگرن و خۆیان ئاڕاستە بکەن و بەرهەمداری خۆیان ببینن، ئەوانە بێ کەڵکن وەکوو #پیرەمێرد#ی نەمر فەرموویەتی:
چرا ڕووناکی بۆ ژێر خۆی نییە ڕەحمەت لە بابی با
ئەوی ڕووناکی کەچبینانە گۆڕە، ڕەنجی با بیبا
سێبەر: کە شوێنی سایە و نسارە لە کاتی خۆرەتاودا مرۆڤ بۆ پشوودان سوودی لێ دەبینێت، ئینجا خەڵکانێک هەن هیچ سوودێکیان بۆ خۆشیان نییە چ جای بۆ خەڵکی لە سنووری #هەولێر#ێ بۆ ئەمانە وتراوە: سێبەری لۆ خۆی نییە لۆ خەرکی لە کێی بوو.[1]