سینگی دەرێی چیای هەورێیه
چیای هەورێ دەکەوێتە باکووری خۆراوای #کۆیە# لە ناوچەی خۆشناوەتیدایە و گوندی چێوە و کونەفلوسە لە سینگایی ئەو شاخەدا هەڵکەوتووە و لە شۆڕشی نوێدا تیپێکی پێشمەرگەی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بەناوی ئەو شاخەوە ناونراوە: تیپی 83ی هەورێ، دەوترێت: هەورێ ناوی ڕووەکێکی دەوەنی بووە وەکوو: کەوەت و بۆت و گێوژ و...تاد، بەرزایی هەورێ لەو ئیدیۆمەدا جێگەی کراوەتەوە و بۆ سینگ جوانی و بەرزی کەسێک لە خۆشناوەتیدا وتراوە: سینگی دەرێی چیای هەورێیە. [1]