شەڕ خلاس بوون مێرخاس زۆر بوون
شەڕکردن و ڕووبەڕووبوونەوە بە هەموو کەسێک ناکرێت و شەڕ پیاوی خۆی دەوێت، دەبێت ئەو کەسە خۆڕاگر و بوێر و و چەلەنگ و ورەبەرز بێت و لە مردن و زیان پێگەیاندن نەترسێت، هەموو ئەمانەش بەمێرخاسان-مێخاسان دەکرێت، لە کاتی شەڕدا قونی ڕەش و سپی بەدیار دەکەوێت و ئەوانەی ترسنۆکن خۆیان گرمۆڵە دەکەن و دەچنەوە قاوغ و قەپێڵکی خۆیان و خۆیان دەشارنەوە و ڕادەکەن و بزر دەبن کە شەڕیش تەواو بوو دێنەوە لە کۆڕ و کۆبوونەواندا لە کاتی شێنەیی و ئارامییدا هەموو سەروەری و دەستکەوتەکان دەکەنە هیی خۆیان و خۆیان دەکەنە #مامەڕیشه# و#حەمەڕەش# و...تاد، بۆ ئەو جۆرە کەسانە وتراوە: شەڕ خلاس بوون مێرخاس زۆر بوون.[1]