یەکێتی بۆکسێنی ئێراق لە شارۆچکەی #شەقڵاوە# و بە بەشداری یانەکانی کوردستان و ئێراق پاڵەوانێتی بۆکسێنی ئاستە تەمەنییەکانی دەستپێکردوو تێیدا و لە کێشی 52 کغم بۆ یاریزانانی تازەپێگەیشتووان (هامنۆ ئیدریس) لە تیمی بۆکسێنی یانەی پێشمەرگە توانی دوایی ڕکابەریەکی بەهێز سەرکەوتن لە بەرانبەر ڕکابەرەکەی لە یانەی سەورەی شاری #کەرکووک# بەدەست بهێنێت.
سەبارەت بەو پاڵەوانێتییە #بڵند مەحمود# ڕاهێنەری تیمی بۆکسێنی یانەی پێشمەرگە بۆ پێشمەرگە سپۆرت زانیاری زیاتری داو وتی، تیمەکەمان ئامادەکاری زۆر باشی هەیە و بۆ ئەنجام بەشداریمان لەم کێبڕکێیانە کردووە.
بڵند وتیشی خۆشبەختانە و لە دوایی ڕکابەریەکی بەهێز یاریزانی تازە پێگەیشتومان هامنۆ ئیدریس توانی سەرکەوتوو بێت دوایی ئەوەی لە ڕکابەرەکەی لە یانەی سەورە بردەوە.[1]