یەکێتی ناوەندی موایتایی ئێراق بە بەشداری 51 یانە و لە ڕێکەوتی
30-06-202430-06-2024 پاڵەوانێتی موایتایی بۆ ئاستەکانی بێچووە شێران و لاوانی کوڕان لە شاری
بەغدابەغدا دەست پێدەکات.
ئەمە و لەو پاڵەوانێتییەدا تیمی موایتایی یانەی پێشمەرگە بە 24 یاریزان لە هەردوو ئاست بەشداری دەکات و ڕکابەر دەبن بۆ بەدەست هێنانی نازناوی پاڵەوانێتییەکە لەسەر ئاستی تیم و تاک.
سەبارەت بە بەشداریان لەو پاڵەوانێتییەدا، (بەرهەم محەمەد) ڕاهێنەری تیمی موایتایی
یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانییانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی بۆ پێشمەرگە سپۆرت وتی، تیمەکەمان ماوەی 45 ڕۆژە بێ دابڕان و بە شێوەیەکی چڕ لە کەمپی ئامادەکاریداین و ئامانجمانە نازناوەکان لەسەر ئاستی تاک و تیم بەدەست بهێنین، هەروەک بەرهەم ئاماژەی پێکرد کە ئەم پاڵەوانێتییە لە ڕێکەوتی (30-06-2024) بۆ
06-07-202406-07-2024 لە شاری بەغدا بەردەوامی دەبێت و چاوەڕوانی ڕکابەرییەکی سەخت دەبن لەنێوان یانەکان.
ڕاهێنەری ناوبراو زانیاری زیاتری لەسەر پاڵەوانێتییەکە داو وتی، خاوەن پلەی یەکەم و دووەم لەسەر ئاستی تاکی یاریزانان ڕاستەوخۆ دەبنە یاریزانی هەڵبژاردەی ئێراق و بەشداری لە پاڵەوانێتی جیهان لە وڵاتی تایلاند دەکەن کە ڕکابەرییەکانی ئەو پاڵەوانێتییە لە چارەکی سێیەمی مانگی تەمووزی
2024 و لە شاری بانکۆنگ بەڕێوەدەچێت.
سەبارەت بە بانگێشت کردنی ڕاهێنەران و دیاری کردنیان بۆ ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئێراق ڕاهێنەری تیمی موایتایی یانەی پێشمەرگە وتی، لەم پاڵەوانێتییەی ئەنجام دەدرێت گەر دوو یاریزانی ڕاهێنەرێک ببنە خاوەن پلەکانی پێشەنگ ئەوە ڕاهێنەرەکەشیان بانگێشت دەکرێت و دەبێتە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئێراق لە پاڵەوانێتی جیهان.
[1]