یەکێتی ناوەندی موایتایی ئێراق پاڵەوانێتی یانەکانی ئێراقی بۆ ئاستەکانی (لاوان، تازەپێگەیشتووان و بێچووە شێران) ی دەستپێکرد.
لەنێو هۆڵی هەڵبژاردەی ئێراق لە شاری #بەغدا#ی پایتەخت ڕکابەرییەکانی پاڵەوانێتی موایتایی (لاوان، تازەپێگەیشتووان و بێچووە شێران) ی یانەکانی ئێراق بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەشدا و تیمی موایتایی یانەی پێشمەرگە توانیان چەندان ئەنجام بەدەست بهێنن.
سەبارەت بە ئەنجامی یاریزانانی یانەی پێشمەرگە لەو پاڵەوانێتییەدا #بەهمەن محەمەد# یاریزانی پیشەگەری یانەی پێشمەرگە بۆ پێشمەرگە سپۆرت وتی، تیمەکەمان ئاستێکی بەرزی لە تەمەنە جیاوازەکان هەیە و توانیومانە چەندین ئەنجام دەستەبەر بکەین، ناوبراو وتیشی (پێشەوا شیراز، ئەیمەن قادر، عەبدول هادی هێمن، بڵند هەڵۆ، باڵا فاخیر، ئەلەند ڕەئوف، ئەحمەد ئیسماعیل، محەمەد خالید و ئیسماعیل واحید) بەردەوامن لە ئەنجام و سەرکەوتنەکانیان.
جێگەی باسە یارییەکانی پاڵەوانێتی موایتایی ئێراق بۆ ئاستە تەمەنییەکان تا ڕێکەوتی #05-07-2024# بەردەوام دەبێت و باشترینەکانی دەبنە یاریزانانی هەڵبژاردەی ئێراق.[1]