شووی کافر لە برای موسڵمان خاستره
نزیکترین کەسی ژنێک هاوسەر و هاوژین و مێردەکەیەتی، لە ئایینی ئیسلامدا ئەگەر کچێک لەلای باوک و برا و مێردەکەی بێت، کراسەکەی بەری بدڕێت و شوێنی شەرمی بەدەر بکەوێت خۆی دەباتە پەنای مێردەکەی و خۆی دەشارێتەوە، لەسەر بنەمای هەڵێنجان لە ئایینی ئیسلامەوە کوردەواری وەکوو ئامۆژگاری و ئەزموونی ڕۆژانە بۆ گرنگی و بایەخی پیاو بۆ ژنەکەی وتویانە: شووی کافر لە برای موسڵمان خاستره. [1]