شێت باشە، شێتەزا خراپە
شێت، ئەو کەسەیە کە مێشکی تێکچووە یان ژیری تەواو نییە، زۆر ئیدیۆمی لەسەر هێنراوەتەوە وەکوو: شێتی عاقر گێیە، قسە یان لە شێتی یان لە منداڵی، لە فۆلکلۆری کوردەواریشدا هاتووە:
شێتان شێتەبن دەچنە میری سوور، خۆمن شێتی تۆم بەخوا و بەڕەسوور.
لەو ئیدیۆمەدا شێت جارێکی تر بووە بە بنەمای سەرەکی ئیدیۆمەکە و ئەو کەسەی مێشکی لەدەستداوە و بێ مێشکە ئاساییە، بەڵام مامەڵەکردن لەگەڵ نەوەی ئەو شێتە زۆر قوورسە، چونکە ئەوە شێتی لە شێتانە و کڕۆمۆسۆمەکانی بۆماوەیی تەواو لە شێتەزادا دەردەکەوێت، هەر بۆیە لە سنووری #هەولێر#ێ وتراوە: شێت باشە، شێتەزا خراپە. [1]