وڵاش زاوا نابێتە خزم
دوو پیاو ژنەکانیان خوشک بێت دەبنە وڵاش زاوای یەکتری لە ناوچەی #سۆران# پێیان دەوترێت: وڵاش زاوا، هاوەڵزاوا، ئاوەڵزاوا، هەمزاوا، لە بادینانیش پێیان دەوترێت: هاڤ لینگ، ئەو دوو کەسە بەهۆی ژنەکانیانەوە زۆر لێک نزیک دەبنەوە بۆ خۆشییەکانی ژیان ڕۆژانە لەگەڵ یەکدی دەبن، بەڵام بۆ لێقەومان و کێشە و گرفتی گەورە پەنا دەبەنەوە بەر ماڵەباوانی خۆیان و خزمایەتی ئەو ولاش زاوایانە تەنیا لە دۆخینە و لە خوێن و پشتەوە نییە، ئەگەر یەکێکیان لە ژنەکەی جیا ببێتەوە وەکوو جاران دەبێتە بێگانە و لەیەکتری دوور دەکەونەوە، بۆیە کوردەواری وتویەتی: وڵاش زاوا نابێتە خزم. [1]