شیوەسوور یان دێ یان دەڕوا
لە زۆربەی ئاواییەکانی کوردستان بەهۆی هەڵکەوتنیان لە ناوچەی زوورگانەوە کەند و لەند و شیوو و دۆڵی نێوان زوورگ و گردە گەورەکانیان هەیە، ئەو شیوو و دۆڵەی کەتۆتە ناو گردە سوورەکان پێی دەوترێت: شیوەسوور، هەندێک شیووی سوور کە کەندێکی گەورەن و لە وەرزی زستان و باران باریندا ئاوێکی زۆر دەچێتە ناویانەوە و ڕووبارۆچکەیەکی وەرزی گەورە پێک دەهێنن و بەگوێرەی تاوەبارانەکە و شەپۆلی باران بارینەکە ئاوەکەیان هەڵدەستێت لافاو و سێڵاوی لێ دەکەوێتەوە، ئەوە کراوە بە ئیدیۆم و بەکاردەهێنرێت بۆ کەسێکی توڕە و تووش و زوو هەڵبچێت و زووش دابمرکێتەوە دەوترێت: شیووەسوور یان دێ یان دەڕوا. [1]