فەقیر باری گرانە
دەوترێت: ئەگەر دەوڵەمەندێک تڕێک بکات خەڵکی دەڵێن: یەڕحەموکەڵڵا، بەڵام ئەگەر هەژارێک بپژمێت خەڵکی لوتی خۆیان دەگرن، جگە لەمە خەڵکی ڕەشوڕووت و نەدار و ناگوزور و دەستکورت سێبەر و ڕەزاشیان گرانه، لەو ئیدیۆمە باس لە بارگرانی دەکات، فەقیر ئەو کەسەیە کە ناتوانێت پێداویستییەکانی ماڵ و منداڵی دابین بکات، بۆیە بارەکەی قوورسە و یەکبینە لە هەوڵ و تەقەڵادایە باری ئەو ڕەشە خێزانە و پێداویستییەکانی لەسەر شانە بۆیە وتراوە: فەقیر باری گرانە. [1]