فڕەفڕی ماشان لە دەنگی قورئانی خۆشترە
هەڵقۆڕاندنی شلەی ماش هەندێک جار فڕەفڕی لێ پەیدا دەبێت، لە کوردەوارییدا وتراویشە: زۆر گۆتن قورئان خۆشە، واتە مرۆڤ لە کاتی دانیشتن و کۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و کۆبوونەوە و پرسە و بۆنە ئایینییەکاندا لە جیاتی قسەکردن گوێ لە دەنگی قورئان بگرێت باشتر و خۆشترە، بەڵام لەو ئیدیۆمە بۆ کاتی برسێتی و نەبوونی و گرانی تێرکردنی خەڵک دەبێتە کاری لە پێشینە بۆیە وتراوە: فڕەفڕی ماشان لە دەنگی قورئانی خۆشترە.[1]