فیلی دەکەنە
مێشمێش
وتراویشە: مێشی دەکەنە فیل یان مێشەکی دەکەنە گایەک، گا و فیل دوو ئاژەڵی گەورە و قەبە و قوورس و بە کێشن، بەئاسانی ناتوانرێت بچووک بکرێنەوە، هەر کەسێکیش بە واتاییش (مەعنەوی) گچکەیان بکاتەوە، لێی بە بەنێوە دەکرێت، بەپێچەوانەشەوە مێشێک کە چەند بچووک و وردیلە و سووکەڵەیە، هەر کەسێکیش بە وتاییش گەورەی بکات هەر لێی بە بەنێوە دەکرێت، لەو ئیدیۆمەشدا کە شتێکی گەورە بچووک کراوەتەوە بووە بە ئیدیۆم و بۆ بەکەم سەیرکردنی کارێکی گەورە دەوترێت: فیلی دەکەنە مێش. [1]