قەحپە پیر بێ تۆبەی ئەکا
وتراویشە:
قەحپەی پیر دەبێتە دەڵاڵقەحپەی پیر دەبێتە دەڵاڵ، قەحپە، ئافرەتی لەشفرۆش کە مامەڵە بە جەستەی خۆیەوە دەکات، کاتێک فێری ئەو کارە بەدڕەوشتییە بووە، خراپ بۆی تەرک دەکرێت و ناتوانێت وازی لێ بهێنێت، کاتێک وازی لێ دەهێنێت کە تەواو پیر بووە و کەڵکی دانی نەماوە، ئەوە کراوە بە ئیدیۆم و بۆ بێ کەڵک بوونی کەسێک لە ئەنجامدانی کارێک کە پیشەی خۆی بووە و هیچی پێ نەماوە و ناکرێت بەنازیش بە خەڵکی بفرۆشێتەوە کە وازی لەو کارە هێناوە بەتەوسەوە دەوترێت: قەحپە پیر بێ تۆبەی دەکا.
[1]