قەبری مفتەی دەست کەوێ خۆی تێ دەخا
قەبر، گۆڕی تەنگ و تارە، دوا مەنزڵی مرۆڤە لە ژیاندا، هەموو مرۆڤێک لە غەریبی ئەو گۆڕە دەترسێت و حەزی پێ ناکات، لەو ئیدیۆمە قەبرێکی ئامادەکراوە وەکوو نموونە هێنراوەتەوە، بۆ کەسانێک کە بەهیچ کڵۆجێک پارە لە هیچ شتێک خەرج ناکەن و هەر شتێکیان بەبەلاش دەست کەوێت ئەگەر خراپ و زیانبەخشیش بێت هەر وەری دەگرن بۆ ئەو جۆرە کەسانە وتراوە: قەبری مفتەی دەست کەوێ خۆی تێ دەخا. [1]