پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
جەلال مەلەکشا، شاعیری خوێن و کوێستان و تفەنگ
23-11-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
دیدارێکی تایبەت لەگەڵ عەبدوڵڵا حەسەن زادە، نووسەر و وەرگێڕ
23-11-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئیسماعیل بێشکچی؛ بیرمەند، کۆمەڵناس و دۆستی گەلی کورد
23-11-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
شلێر غەفور ژاژڵەیی
22-11-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
دکتۆر میران
22-11-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
گەلاوێژ ساڵح خزر بندیان
22-11-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
شەیدا مەنتک
22-11-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
شێرکۆ حاجی عەلی عەوێنەیی
22-11-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ڕوخسار عەباس شێخانی
22-11-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
شوانی ڕەحمان قەشقە
22-11-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت
  526,868
وێنە
  111,980
پەرتووک PDF
  20,537
فایلی پەیوەندیدار
  106,702
ڤیدیۆ
  1,588
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
290,005
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
90,791
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,261
عربي - Arabic 
31,867
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
19,577
فارسی - Farsi 
11,132
English - English 
7,785
Türkçe - Turkish 
3,681
Deutsch - German 
1,807
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,159
ژیاننامە 
26,634
پەرتووکخانە 
25,937
کورتەباس 
18,896
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
14,994
پەند 
13,753
شوێنەکان 
12,018
شەهیدان 
11,928
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,491
بەڵگەنامەکان 
8,390
وێنە و پێناس 
7,417
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,491
ڤیدیۆ 
1,487
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,460
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
824
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
777
کارە هونەرییەکان 
767
فەرمانگەکان  
744
شوێنەوار و کۆنینە 
636
گیانلەبەرانی کوردستان 
343
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
188
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
94
یارییە کوردەوارییەکان 
83
زانستە سروشتییەکان 
80
خواردنی کوردی 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
ئیدیۆم 
31
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
327
PDF 
32,102
MP4 
2,652
IMG 
205,559
∑   تێکڕا 
240,640
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ژیاننامە
ئەمین حەمید ڕەزا دەلۆیی
شەهیدان
ژینا ئەمینی
کورتەباس
دامەزرێنەری کوردیپێدیا: ئێم...
ژیاننامە
سروە شیری
پەرتووکخانە
لە ئەمەریکاوە؛ بینین، مەعری...
فەلسەفەی پاراستنی ناسنامەی کوردی لە ڕێگەی پاراستنی زمان
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتاکان ئامادەدەکات بۆ توێژینەوە و دەرکەوتنی ڕاستییەکان.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

فەلسەفەی پاراستنی ناسنامەی کوردی لە ڕێگەی پاراستنی زمان

فەلسەفەی پاراستنی ناسنامەی کوردی لە ڕێگەی پاراستنی زمان
=KTML_Bold=فەلسەفەی پاراستنی ناسنامەی کوردی لە ڕێگەی پاراستنی زمان=KTML_End=
#سامان سۆرانی#

زمانی دایک بەڵگەی ناسنامە و ڕووەکی ژیان و شادەماری فەرهەنگ و شکۆی شارستانیەت و ئاوێنەی ڕابوون و لانەی میرات و یادەوەری نەتەوەیی و مێژووی مرۆڤە.

بوونی هەر میللەتێ بە زمانەکەیەوە بەندە و هەر کاتێ زمانەکەی لەناوچوو، ئەوا بە دڵنیاییەوە ئەو میللەتە بە لەناوچوو ئەژمار دەکرێت. بێ گومان ناکرێ باس لە نەتەوە بکرێت، ئەگەر خەڵکەکەی دەستبەرداری زمانەکەیان بوون.

زمان ئەو ئامارازەیە، کە بە مرۆڤ بەخشراوە و بەهۆیەوە مرۆڤ خۆی لە بوونەوەرەکانی تر جیادەکاتەوە.

مناڵ هەر لەسەرەتای ژیانییەوە لەگەڵ گەشەی خانەکانی زمانەکەی لە ڕێگەی دەنگی دایکەوە گەشە دەکات، بۆیە بەو زمانە دەوترێ زمانی دایک، واتە ئەو زمانەی کە مرۆڤ بە زگماکی و لە سروشتەوە فێری دەبێت.

فێربوونی زمان وەکو فێربوونی خواردنەوە و خواردن و ڕێکردن وایە، لەوانەیە پێویستی بە هەوڵدان و ویست نەبێت، بەڵام لە ڕێگەی وەڵامدانەوەی سروشتی و بە هۆکاری ویستی مانەوە و خۆگونجاندن لەگەڵ ژینگە فێری دەبێت.

بۆیە دەتوانین بڵێین، زمانی دایک بەشێکی دانەبڕاوە لە کەسایەتی خاوەندەکەی و بەو شێوەش دەمێنێتەوە، ئەگەر چی پاشان زمانی تر هەوڵی جێلەقکردنی زمانی دایک بدات.

زمانی دایک ئەو زمانەیە، کە زۆر نزیکە لە دەربڕینەکانی ناخی مرۆڤ و بە شێوەیەکی ورد هەستی دەروون نمایش دەکات بۆ بەرامبەر.

ئاشکرایە، کەوا زمان کاسەی هزرە و پێوەرێکی گرینگی ناسنامە و ئینتمایە و ئەو هەنبانەیەیە، کە سەرجەم میراتی گەل کۆدەکاتەوە و هەموو توخمەکانی هزر و کەلتوورەکانی مێژووش لەخۆ دەگرێ.

زمان ئامرازێکە بۆ دەربڕین و گەیاندن و کەرەستەیەکە بۆ تۆمارکردنی هزری هەر نەتەوەیەک بەمەبەستی مانەوەی و نەمریی.

گرینگیدان بە زمانی نەتەوەیی، هێمایەکە لە هێماکانی گرینگیدان بە خودی نەتەوە، چونکە زمان دەربڕی هەستی بە کۆمەڵی نەتەوەیە و بە چڕی گرێدراوە بە ناسنامەی نەوەکان و یەک هەڵویستی و یەکبوونی ئامانج و یەکبوونی هزریان وێنا دەکات.

زمان دیارترین تایبەتمەندی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتیە و هیچ شارستانیەتێک نەیتوانیوە بێ ڕابوونی زمان لە مەیداندا سەوڵی خۆی لێ بدات.

ململانێی مرۆیی بێ ململانێی زمانەوانی نابێت، واتە زمان ئەو چاویلکەیەیە، کە مرۆڤ لە ڕێگەیەوە درک بە جیهانی خۆی دەکات. زمان فاکتەرێکی یەکلاکەرەوەی پێکهێنانی ناسنامەی مرۆڤە و مۆرکیکی تایبەت بە کۆمەڵگە دەدات.

ناسنامەش بەرهەمی ئەو مانایانەیە، کە تاکەکان لە ڕێگەی زمانەوە ئاماژەی پێ دەکەن، و مۆرکی تایبەتیش زادەی کارلێکی ناوخۆی وتارە زمانەوانییەکانی کۆمەلگەیە و پشت بە گۆڕاوە مێژووییەکان دەبەستێت. زمان ئاوێنەیەکە، سەرجەم تەبایی و ناتەباییەکانی سیستەمی کۆمەڵگەیی دەخاتە ڕوو.

بۆیە شتێکی سروشتیە، گرینگی بە زمان بدرێت، لە ڕێگەی ئەو کەسانەی، کە قسەی پێ دەکەن، چونکە زمان پڕبەهاترین موڵک و دیارترین هێمای ناسنامەیە.

پێویستە بەردەوام بەخۆماندا بچینەوە و بزانین گۆڕانکارییەکانی ئێستا و داهاتوو چین و چی چاوەڕوانمان دەکات، تا بتوانین ئامادەبین بۆ پاراستنی مانەوەمان، لە سایەی ئەم کێبڕگێیەی لەسەر ئاستی شارستانیەت ئەنجام دەدرێ، بۆ ئەوەی پێکهاتەی کەلتووریمان تۆکمە و بەهێز بمێنێتەوە و پاک بکرێتەوە لەو گەرد و تۆزەی، کە هەوڵی کاڵ کردن و لاوازکردنمان دەدات. لێرەدا مەبەستمانە چەند ڕەهەنکێ زمان بخەینە ڕوو:

=KTML_Bold=1- زمان وەکو ئامرازێک بۆ پاراستنی ناسنامە:=KTML_End=
گرینگە ئاماژە بە سێ ئەزموون بکەین لە مێژووی نوێ و هاوچەرخدا، کە پشت بە زمان بەستراوە بۆ ڕزگارکردنی ناسنامە و پاراستنی لە لێکەوتەکانی. ئەو ئەزموونانە بریتین لە زمانی عیبری و ژاپۆنی و کۆری.

زمانی عیبری بە زمانێکی مردوو ئەژمار دەکرا، بەڵام ئەو کەسانەی قسەیان پێ دەکرد، مەبەستیان بوو ئەو زمانە لە مردن ڕزگار بکەن و زیندووی بکەنەوە و بیپارێزن لە پەرتەوازەیی و دابڕان.

لە ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەیەم ژمارەیەک لاوی جوو لە ئەوروپا بزاڤێکیان بە ناوی بووژانەوەی زمانی عیبری دامەزراند. دیارترین کەس لە ناویاندا، ئەلیعازر بن یەهودا (1856-1922)، بوو، کە داوای کرد ئەو زمانە لە ڕێگەی بەکارهێنانی لە ژیانی ڕۆژانە و دروشمێکی بەرزکردەوە، کە دەڵێ بێ زمان هیچ نەتەوەیەک ناژی. ئەو زمانی عیبری کرد بە زمانی ئاخافتن لە ماڵەوە و جەختی کرد لەسەر ئەوەی تەنها بەو زمانە ئاخافتن بکرێت و پاشان ژمارەیەک ڕۆژنامەی بەو زمانە لە ئۆرشەلیم بڵاوکردەوە. دواتر کۆمەڵەی قسەکردن بە زمانی عیبری دامەزراند و لە تەمەنیدا 9 بەرگی فەرهەنگی زمانی عیبری بە چاپ گەیاند، کە دواتر قوتابییەکانی 7 بەرگی تریان بۆ زیاد کرد.

بەمەبەستی پاڵپشتیکردن لە هەوڵەکانی بن یەهودا چەندین قوتابخانە دامەزرا، کە سەرجەم وانەکان سەبارەت بە مێژوو و جوگرافیا و ماتیماتیک بە زمانی عیبری دەوترانەوە.

ئەمڕۆ زمانی عیبری، وەکو زمانێکی زیندوو، زمانی زانستە نوێیەکانی وەکو کیمیا و فیزیا و پزشکی و ئەندازیاری و زانستە مرۆییەکانە و کۆنفرانسی نێودەوڵەتی بەو زمانە بەڕێوەچووە.

ژاپۆنییەکان پاش شکستخواردنیان لە جەنگی جیهانی دووەم، ملکەچی مەرجەکانی ئەمریکا بوون و دەبوو دەستور بگۆڕن و ئەرتەشی وڵاتەکەیان هەڵوەشێننەوە و چەک داماڵن، بەڵام ئەوا ڕەتیان کردەوە، کە دەستبەرداری زمانی نەتەوەییان بن و بەکاریان هێنا لە زانکۆ و پەیمانگەکانیان و ئەو زمانەیان خستەگەڕ لەناو ژیانی زانستی و پیشەسازی پێشکەوتوو. هەروەها ئەو کاتەی کۆرییەکان کەوتنە ژێر داگیرکاری ژاپۆنییەکان، زمانی ژاپۆنی بەسەریاندا سەپێدنرا و ڕێگری کرا لەوەی کۆرییەکان زمانی خۆیان فێربن. بەڵام پاش ڕزگاربوونی کۆرییەکان لە چنکی داگیرکاری ژاپۆنییەکان، پاش جەنگی جیهانی دووەم، کورییەکان پشتیان بە زمانی پاراوی خۆیان بەست و ئەو زمانەیان کرد بە بنەمایەک بۆ پەرەپێدانی مرۆیی لە وڵاتەکەیان. زمانی کۆری بوو بە زمانی خۆێندن لەسەرجەم قۆناغەکان و پسپۆڕمەندییە جیاجیاکان. سەرجەم درووشم و پۆستەری دوکان و بازاڕیان بە زمانی کۆری ڕازاندەوە و تەنها لە کاتی پێویست زمانی بیانی بەکاردەهێنرا، وەکو ناوی بالێۆزخانە و هۆتێلە گەورە و ناودارەکان، کە بە پیتی بچووک لە ژێرەوەی پیتە گەورەکانی زمانی کۆری دەنووسرانەوە.

=KTML_Bold=2- زمانی کوردی و ناسنامە:=KTML_End=
بێ گومان زمان هزر و ناسنامە و ڕابووردوو و ئێستا و ئایندەیە، بەڵام ئەمڕۆ زمانی کوردی ڕووبەڕووی ژمارەیەک کێشەی گەورە بۆتەوە، چ لەسەر ئاستی بەکارهێنانی بێت لە میدیاکان, یان لە بەکارهێنانی بێت لەلایەن توێژەران و بێژەرانی کەناڵە تەلەفیزیۆنییەکان و وانە بێژەکانەوە بێت.

ئەم کێشانە ناکرێت بە سانایی چارەسەر بکرێن، بۆیە پێویستە بە هۆشیاری کۆمەڵایەتی لەڕێگەی کەناڵەکانی تەلەفیزیۆن و ئەنجامدانی کۆڕبەندی ڕۆشنبیری و وانە وتنەوەی تایبەت بە بەکارهێنانی زمانی پاراوی کوردی، کار بۆ چارەسەری ئەو کێشانە بکرێت.

هەروەها داوا لە زانایان و توێژەرانی بەتوانای زمانی کوردی بکرێت، کار بۆ یەکخستنی زمان و سەردەست خستنی زمانێکی ستانداری پاراوی کوردی بکەن و لە ڕێگەی میدیاکانەوە جەماوەری کوردستانی پێ ئاشنا و هۆشیار بکەنەوە.

زمانی ستاندار دەتوانێ کوردستانیان کۆ بکاتەوە و یەکگرتووییەکی زمانەوانی درووست بکات بۆ ئاسانکردنی لێکتێگەیشتنی نێوان نەوەکانی کوردستان و ئاگادارکردنەوەیان لەوەی، کەوا یەکبوونی سیاسی کاتێ دەستەبەر دەکرێت، ئەگەر زمانێکی یەکگرتوومان هەبێت.

ئەو کاتە دەکرێ بە شانازییەوە باس لە ئینتمامان بۆ خاکی کوردستان بکەین و بە ئاگایانەوە زمانی کوردی بەکاربهێنین لە سەرجەم بوارەکان و بەردەوام یادی گەورە زانا و فەیلەسوف و شاعیرانی وەکو بابا تاهیری هەمەدانی و خانای قوبادی و مەلای پەرێشان و مەلای جزیری و ئەحمەدی خانی و نالی و بێسارانی و مەحوی و مەلا مەحمودی بایەزیدی و مەولانا خالیدی نەقشبەندی و میرجەلادەت بەدرخان و بێکەس و قانع و پیرەمێرد وهتد... بکەینەوە.

پێویستە لەسەر بەرپرسانی سیاسی کوردستان لەکاتی ئەنجامدانی دیدار و چاوپێکەوتنە فەرمییەکانیان مکوڕبن لەسەر بەکارهێنانی زمانی کوردی ناو یەک خانەوادە.

ئەگەر چی زمانی فەرەنسی بە زمانێکی زیندووی ئەم جیهانە ناودەبرێ، لەگەڵ ئەوەشدا باس لە توڕەبوونی سەرۆکی پێشووتری فەرەنسا، جاک شیراک، دەکرێ، کە چۆن هۆڵی کۆنگرەیەکی بزنسمانەکانی ئەوروپایی جێهێشت، کاتێ بزنسمانێکی فەرەنسی وتارەکەی خۆی بە زمانی ئینگلیزی پێشکەش کرد، لە بری زمانی فەرەنسی. ئەمە بەڵگەیە لەسەر هەوڵی فەرەنسییەکان بۆ پاراستنی زمانی نەتەوەیی خۆیان.

پێویستە لە ئێستادا و بۆ ئایندە پێکەوە کار لەسەر ئەوە بکەین، کەوا زمانی کوردی بە فەرمی لە یونسکۆ و نەتەوە یەکگرتووەکان دانی پێ بنرێت و دەرفەت بە نوێنەری کورد بدرێت، بەزمانی کوردی وتاری خۆی پێشکەش بکات.

لە ناوخۆی هەرێمدا، بەکارهێنانی زمانی بیانی لە بۆنە فەرمییەکان دەگەڕێتەوە بۆ هەستکردن بە خۆ بەکەم زانین، پێویستە لە ڕێگەی هۆشیاری کۆمەڵایەتی چارەسەرێ بۆ ئەم کێشەیە بدۆزرێتەوە و تاکەکانمان لەوە ئاگادار بکرێنەوە، کەوا ئەو نەتەوەیەی دەستبەرداری زمانی خۆی بێت و تەنها زمانی تر بەکاربهێنێ، شایانی مانەوە نیە.

بەکارهێنانی زمانی بیانی، بەتایبەتی ئینگلیزی، تەنها لە تاکی کۆمەڵگا قەتیس نەبووە، بەڵکو ئەوانەی تێپەڕاندووە و سەرجەم تابلۆکانی شوێنە بازرگانییەکان و هۆتێل و چێشتخانەکان و هێماکانی شەقامەکانی شارە جوانەکانی هەرێمی کوردستانی داپۆشیوە، وەک ئەوەی وا دابنرێ، کە سەرکەوتنی بازاڕەکان تەنها بە بەکارهێنانی زمانی بیانی ڕوودەدات.

لەکاتێکدا لە هەرێمی کوردستان زۆر هەوڵ دەدرێت بۆ ئەوەی قوتابخانەکان، لە پۆلی یەکەمی ئامادەییەوە ،خوێندن بە زمانی بیانی پێشکەش بکەن، دەبینین لە ئیسرائیلدا یەک قوتابخانەی نیە بێجگە لە زمانی عیبری زمانێکی تر بەکار بهێنێ بۆ خوێندن.

لەو وڵاتە خوێندن بە زمانی بیانی تەنها بۆ دەستەی دیبلۆماسی لە ناو پاڵیۆزخانە بیانییەکان پێشکەش دەکرێت، چونکە زمانی عیبری تەنها ئامرازێک نیە بۆ پەیوەندی کردن، بەڵکو ئامرازێکی گرینگە بۆ بونیادنانی نەتەوە.

بۆ هاوڵاتییەکی ژاپۆنی، فەرەنسی، ئەڵمانی یان ئیسرائیلی ئەستەمە لەوە تێبگات، کەوا مناڵی پەروەردەبێت و نەتوانێ بە زمانی دایکیی لە قوتابخانە و ماڵەوە ئاخافتن بکات.

خۆدوورخستنەوە لە زمانی دایک، خۆدوورخستنەوەیە لە بەشداریکردن لە داهێنان لەسەر ئاستی ڕۆشنبیری و زانستنی شارستانیەتی ئەم سەردەمەی ئێمە.

=KTML_Bold=3- زمان و ئینتیما:=KTML_End=
وەکو دەزانین مرۆڤ هەر لە سروشتەوەی بوونەوەرێکی خاوەند ئینتمایە، ناتوانێ بە هۆی شێوازی بوونی بە تەنها و دوور لە کەسانی تر بژی. هەروەها مرۆڤ ناتوانێ زمانێکی تایبەت بەخۆی بەرهەم بهێنێ، کە ئەو لە مرۆڤەکانی تری هاوبەشی دابڕێنێ، مەبەستمان ئەو کەسانەیە، کە هاوبەشن لەگەڵی لە ڕووی واقیعی کۆمەڵایەتی و سیاسی و ڕوشنبیری.

واقیعی هاوبەش ناسنامەیەکی هاوبەش دەسەپێنێ، هەمان ئەو واقیعە ئینتیما بۆ ناسنامەی ئاینی و زمانەوانی و نیشتمانی دەسەپێنێ، ئاشکرایە کەوا ناسنامە بە شەو وڕۆژێک درووست نابێ.

ئینتما پوختەی پێکەوەژیانی کۆمەڵە کەسانێکە، کە بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ لە شوێنێکی جوگرافی دیاریکراو هەڵگیرساون و بەو شێوەیەش تایبەتمەندی زمانەکەیان و ڕێزمان و خواست و خەونەکانیان دیاری دەکرێت و بە هۆکاری ئەو درووستبوونە، ئەوان وەکو زەروورەتێ ئینتیمایان بۆ ئەو شوێن و زمانە دەبێت.

بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی زمان و ژیانەوەی ناسنامە و پتەوکردنی ئینتیما و ڕووبەڕووبوونەوەی ئالنگارییەکانی ئێستا و داهاتوو، پێویستە ئاماژە بەم خاڵانە بکەین:

- ڕەهاکردنی ئەو توانایانەی، کە لە ناو زمانی کوردی بوونیان هەیە، لە ڕێگەی ئەنجامدانی توێژینەوەی قووڵ بەمەبەستی دۆزینەوەی توانا و نەریتەکانی، کە پشکداردەبن لە ئاسانکردنی ڕێساکانی ئەو زمانە.

- سوودوەرگرتن لەو شۆڕشە زانستییەی، کە زمانەوانی نوی بەخۆیەوە دەیبینێ و بەهۆیەوە ڕێبازی زانستیی پەیدابووە، کە دەتوانێت ئەو کێشانەی، کە زمانی کوردی لە ڕابووردوو هەیبووە چارەسەر بکات.

- سوودوەرگرتن لەو پێشکەوتنە تەکنیکییە مەزنەی، کە لە بواری ئەندازیاری زمانەوە ڕوویداوە و تۆڕەکانی زانیاری جیهانی (ئینتەرنێت) تەنیوە و لە ڕێگەی ماڵپەرە جیاجیاکانەوە دەکرێت گەشە بە زمان بدرێت و ئەو ماڵپەڕانە لە خزمەتی زمان بەکاربهێنرێت.

- هاندانی توێژەران لە بواری تیۆرییەکانی ئەدەب و زانستی دەقی نوێ و فەرهەنگسازی، کە بەسوودن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی مۆرفۆلۆژی و ڕێزمان.

لە کۆتاییدا دەتوانین بڵێین، زمانی کوردی کەشتی نەتەوەیە، بیر و کەرەستە و ئەنباری بەها کەلتووریی و کۆمەڵایەتییەکانە.

ڕێزنەگرتن لە زمان و لاوازکردنی و گرینگیدان بە زمانێکی تر، وەکو جێگرەوە بۆ زمانی کوردی، دەبێتە مایەی ئاڵۆزبوونی بیری نەوەکانمان و لەناوبردنی بەها دێرینەکانمان.

ئەگەر مرۆڤ دەستبەرداری زمانی خۆی بوو، ئەوا بیر و بیرکردنەوەی دەگۆڕدرێ بۆ کەرەستەی زمانێکی تر و هێدی هێدی ئینتمای بەرەو کەلتوور و فەرهەنگی ئەو زمانە دەچێ.

ئەو کاتە مرۆڤ ناتوانی هەست و سۆزی خۆی بە زمانی دایکی دەربڕێ و دەستەواژە و چەکمی ئەو زمانە بەکار دەهێنێت، کە نامۆیە.

پاراستنی زمانی کوردی ئەرکێکی نیشتمانییە، کە بە هۆیەوە دەکرێ میرات و شارستانییەتی ئەم میللەتە بپارێزرێ.

شاعیری ناوداری سیسیلیا، Ignazio Buttitta (1899-1997)، لە شیعرێکی لەژێر ناونیشانی زمانی دیالۆگ دەڵێ:

گەلێ کۆت و بەند بکە
بێ جل و بەرگی بکە
دەمی داخە، بەڵام ئەو گەلە هێشتا هەر ئازادە
کار و پاسپۆرتی لێ وەرگرەوە
سفرەی خواردن و نوێنی نووستی لێ داگیر بکە
بەڵام ئەو گەلە هێشتا دەوڵەمەندە
گەل کاتێ هەژار و کۆیلە دەبێ
کە زمانی باو باپیرانی لێ زەوت بکرێ...
ئەو کاتە گەل بۆ هەمیشە لەناو دەچێ.

=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End= [1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 2 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی (Kurdistan24) - 01-01-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
1. ژیاننامە سامان سۆرانی
1. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 01-01-2023
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 01-01-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 23-10-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 23-10-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 23-10-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 2 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
نیشتمان مستەفا ناوپردانی
وێنە و پێناس
سەرۆک کەرتەکانی تایبەت بە سەرژمێری گشتى دانیشتووانی ئێراق لە شارى هەولێر ساڵی 1965
ژیاننامە
شێرکۆ حاجی عەلی عەوێنەیی
پەرتووکخانە
ئیسماعیل بێشکچی؛ بیرمەند، کۆمەڵناس و دۆستی گەلی کورد
ژیاننامە
ڕوخسار عەباس شێخانی
وێنە و پێناس
چەند خانمێکی گەڕەکی کانێسکان لە سلێمانی ساڵی 1976
کورتەباس
نۆستالژیا لە شیعرەکانی فەرەیدون بەرزنجییدا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
دیدارێکی تایبەت لەگەڵ عەبدوڵڵا حەسەن زادە، نووسەر و وەرگێڕ
ژیاننامە
سالار ئەربیل
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
ژیاننامە
شلێر غەفور ژاژڵەیی
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
پەرتووکخانە
جەلال مەلەکشا، شاعیری خوێن و کوێستان و تفەنگ
شوێنەوار و کۆنینە
پردی دیجلە
ژیاننامە
دکتۆر میران
کورتەباس
دامەزرێنەری کوردیپێدیا: ئێمە زانیاری نافرۆشین
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
ژیاننامە
گەلاوێژ ساڵح خزر بندیان
شوێنەوار و کۆنینە
زیندان سلێمان... شوێنی تەقوای زەردەشتییەکان
ژیاننامە
شەیدا مەنتک
وێنە و پێناس
چەند نەوەیەکی شاعیری کورد پیرەمێرد
کورتەباس
جوانی ئافرەت وەک سەرچاوەی چێژ و خۆشی لە شیعرەکانی قوبادی جەلیزادە دا
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
وێنە و پێناس
شەهید یونس دوتازایی لەگەڵ مەسعود بارزانی ساڵی 1989
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی حەوش کوروو
ژیاننامە
هێرۆ بەرزنجی
پەرتووکخانە
تاقیکردنەوەی کیمیایی
پەرتووکخانە
شوێنەوارنامە - وەشانی 3
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
پەرتووکخانە
لە ئەمەریکاوە؛ بینین، مەعریفە، شیکردنەوە - بەشی یەکەم
کورتەباس
هەستگۆڕکێ لە شیعرەکانی عەبدوڵڵا پەشێو دا
کورتەباس
سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کرا
ژیاننامە
شوانی ڕەحمان قەشقە
وێنە و پێناس
ناو بازاڕی شاری هەولێر ساڵی 1963

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ئەمین حەمید ڕەزا دەلۆیی
09-05-2022
سروشت بەکر
ئەمین حەمید ڕەزا دەلۆیی
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
کورتەباس
دامەزرێنەری کوردیپێدیا: ئێمە زانیاری نافرۆشین
21-11-2024
کشمیر کەریم
دامەزرێنەری کوردیپێدیا: ئێمە زانیاری نافرۆشین
ژیاننامە
سروە شیری
21-11-2024
سروشت بەکر
سروە شیری
پەرتووکخانە
لە ئەمەریکاوە؛ بینین، مەعریفە، شیکردنەوە - بەشی یەکەم
22-11-2024
هەژار کامەلا
لە ئەمەریکاوە؛ بینین، مەعریفە، شیکردنەوە - بەشی یەکەم
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
جەلال مەلەکشا، شاعیری خوێن و کوێستان و تفەنگ
23-11-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
دیدارێکی تایبەت لەگەڵ عەبدوڵڵا حەسەن زادە، نووسەر و وەرگێڕ
23-11-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئیسماعیل بێشکچی؛ بیرمەند، کۆمەڵناس و دۆستی گەلی کورد
23-11-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
شلێر غەفور ژاژڵەیی
22-11-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
دکتۆر میران
22-11-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
گەلاوێژ ساڵح خزر بندیان
22-11-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
شەیدا مەنتک
22-11-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
شێرکۆ حاجی عەلی عەوێنەیی
22-11-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ڕوخسار عەباس شێخانی
22-11-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
شوانی ڕەحمان قەشقە
22-11-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت
  526,868
وێنە
  111,980
پەرتووک PDF
  20,537
فایلی پەیوەندیدار
  106,702
ڤیدیۆ
  1,588
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
290,005
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
90,791
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,261
عربي - Arabic 
31,867
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
19,577
فارسی - Farsi 
11,132
English - English 
7,785
Türkçe - Turkish 
3,681
Deutsch - German 
1,807
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,159
ژیاننامە 
26,634
پەرتووکخانە 
25,937
کورتەباس 
18,896
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
14,994
پەند 
13,753
شوێنەکان 
12,018
شەهیدان 
11,928
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,491
بەڵگەنامەکان 
8,390
وێنە و پێناس 
7,417
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,491
ڤیدیۆ 
1,487
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,460
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
824
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
777
کارە هونەرییەکان 
767
فەرمانگەکان  
744
شوێنەوار و کۆنینە 
636
گیانلەبەرانی کوردستان 
343
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
188
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
94
یارییە کوردەوارییەکان 
83
زانستە سروشتییەکان 
80
خواردنی کوردی 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
ئیدیۆم 
31
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
327
PDF 
32,102
MP4 
2,652
IMG 
205,559
∑   تێکڕا 
240,640
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
نیشتمان مستەفا ناوپردانی
وێنە و پێناس
سەرۆک کەرتەکانی تایبەت بە سەرژمێری گشتى دانیشتووانی ئێراق لە شارى هەولێر ساڵی 1965
ژیاننامە
شێرکۆ حاجی عەلی عەوێنەیی
پەرتووکخانە
ئیسماعیل بێشکچی؛ بیرمەند، کۆمەڵناس و دۆستی گەلی کورد
ژیاننامە
ڕوخسار عەباس شێخانی
وێنە و پێناس
چەند خانمێکی گەڕەکی کانێسکان لە سلێمانی ساڵی 1976
کورتەباس
نۆستالژیا لە شیعرەکانی فەرەیدون بەرزنجییدا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
دیدارێکی تایبەت لەگەڵ عەبدوڵڵا حەسەن زادە، نووسەر و وەرگێڕ
ژیاننامە
سالار ئەربیل
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
ژیاننامە
شلێر غەفور ژاژڵەیی
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
پەرتووکخانە
جەلال مەلەکشا، شاعیری خوێن و کوێستان و تفەنگ
شوێنەوار و کۆنینە
پردی دیجلە
ژیاننامە
دکتۆر میران
کورتەباس
دامەزرێنەری کوردیپێدیا: ئێمە زانیاری نافرۆشین
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
ژیاننامە
گەلاوێژ ساڵح خزر بندیان
شوێنەوار و کۆنینە
زیندان سلێمان... شوێنی تەقوای زەردەشتییەکان
ژیاننامە
شەیدا مەنتک
وێنە و پێناس
چەند نەوەیەکی شاعیری کورد پیرەمێرد
کورتەباس
جوانی ئافرەت وەک سەرچاوەی چێژ و خۆشی لە شیعرەکانی قوبادی جەلیزادە دا
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
وێنە و پێناس
شەهید یونس دوتازایی لەگەڵ مەسعود بارزانی ساڵی 1989
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی حەوش کوروو
ژیاننامە
هێرۆ بەرزنجی
پەرتووکخانە
تاقیکردنەوەی کیمیایی
پەرتووکخانە
شوێنەوارنامە - وەشانی 3
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
پەرتووکخانە
لە ئەمەریکاوە؛ بینین، مەعریفە، شیکردنەوە - بەشی یەکەم
کورتەباس
هەستگۆڕکێ لە شیعرەکانی عەبدوڵڵا پەشێو دا
کورتەباس
سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کرا
ژیاننامە
شوانی ڕەحمان قەشقە
وێنە و پێناس
ناو بازاڕی شاری هەولێر ساڵی 1963

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 16
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.781 چرکە!