سۆران حسێن
پەڕڵەمانتارێکی دەم پارتی دەڵێت: ئەگەر کورد لە تورکیادا وەکوو گەل بناسرێت، ئەو کاتە دەکرێت پڕۆسەی ئاشتی دەستپێبکاتەوە و بەشێکی زۆری کێشەکانیش چارەسەر بکرێن.
ئەمڕۆ سێشەممە 22ی تشرینی یەکەم دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی گشتیی مەهەپە لە پەڕڵەمانی تورکیا ڕایگەیاند، ئەگەر گۆشەگیری سەر عەبدوڵڵا ئۆجەلان هەڵبگیرێت، دەبێت ڕێبەرەکەی پەکەکە بچێتە پەڕڵەمان و بڵێت، تیرۆر بەسەرچووە و ڕێکخراوی تیرۆریستی هەڵوەشاوەتەوە.
دوای قسەکانی باخچەلی، سینان چیفتیورەک، پەڕڵەمانتاری دەم پارتی بۆ ماشەڵڵا دەکا، پەیامنێری ڕووداو لە
ئامەدئامەد قسەی کرد و وتی، داواکەی باخچەلی گرنگە، بەڵام ئەگەر ئۆجەلان بێتە پەڕڵەمان، دەبێت سەرەتا تیرۆریست ئۆجەلان نەبێت و بەڕێز ئۆجەلان بێت.
چیفتیورەک وتی، ئەگەر داواش دەکەن پەکەکە چەک دابنێت، ئەوە بابەتی ئۆجەلان و پەکەکەیە و ئەوان بڕیار دەدەن.
ئەو پەڕڵەمانتارەی دەم پارتی ئاماژەی بەوەش کرد، ئەگەر دەوڵەت هەنگاوێک بنێت و هەبوونی گەلی کورد پەسەند بکات و لە دەستووردا نەڵێن گفتوگۆ لەسەر ماددەی چوار و بابەتی هاوشێوە نەکرێت، ئەو کاتە دەکرێت هەنگاو بۆ پڕۆسەی ئاشتی بنێرێت.
#دەوڵەت باخچەلی# لە قسەکانیدا وتی، پێویستمان بە پتەوکردنی برایەتیی هەزار ساڵەیە. کێشەی تورکیا کورد نییە، بەڵکوو ڕێکخراوی تیرۆریستیی دابەشکارە.
سینان چیفتیورەک دەڵێت: ئەگەر دەیانەوێت ئاشتی لەنێوخۆدا هەبێت، پێویستە سەرەتا دەوڵەت هەنگاو بۆ ئەوە بنێت. بانگەوازەکەی باخچەلی نیشانەی هەنگاوێکی نوێیە بۆ پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا. وا دیارە دەیانەوێت لە بابەتی کورد و کورستاندا هەنگاوێک بنێن.
ئەو پەڕڵەمانتارەی دەم پارتی وتیشی، ئۆجەلان لە زیندان ئازاد بکرێت هەنگاوێکی گرنگە، بەڵام ئەوەش بە تەنیا نا، بەڵکوو دەبێت لەسەر {دۆزی} کورد و کوردستان پڕۆسەیەکی نوێ دەستپێبکات.
پەڕڵەمانتارەکەی دەم پارتی پێیوایە، بۆ دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا هەنگاوی یەکەم ئازادکردنی ئۆجالانە؛ وتیشی، دەبێت گەلی کورد وەکوو گەلی تورک قبووڵ بکرێت. پێویستە زمانی کوردی لە قوتابخانەوە تاوەکوو زانکۆکان ببێتە زمانی فەرمی پەروەردە. [1]