بەکرەلەبان، ناوی جۆرێک تفەنگی کۆنە کە (مەخزەن)جبەخانەکەی بازنەییە و لەسەر تفەنگەکە دادەندرێت. ئەم ناوە دەگەڕێتەوە بۆ تفەنگی ناسراو بە Lewis gun. ئەو تفەنگە لە دیکتارۆف دەچوو بەڵام لولەکەی ئەستوور بوو بۆ ئەوەی زوو گەرمی لە دەست بدات و سووتەنەکەی (لوولەکەی) نەچەمێت.
بەکرەلەبان لە جەنگی جیهانی یەکەم بەکار هێنراوە.
پێشمەرگە لە شاخ پێیان دەوت حەفارۆف، کێشی قورسە و دژەفڕۆکەشە بەڵام بە زۆری دژی هێرشی پیادە و زرێپۆش و تانک بەکاردەهێنرا.
هەرچەندە ناوەکە لە سێ بڕگەی سەربەخۆ پێک دێت کە بریتین لە (بەکرە-لە-بان) بەڵام چونکە ناوە، دەبێت بە یەکەوە بلکێنرێت و بەم شێوەیە بنووسرێت (بەکرەلەبان). [1]